دانلود آهنگ بێ فەراز نابێ نەشیب، ئەم قسە تەحقیقە بەڵام عباس کمندی
هم اکنون از لاوین موزیک♪ دانلود اهنگ بێ فەراز نابێ نەشیب، ئەم قسە تەحقیقە بەڵام با صدای عباس کمندی به همراه تکست و بهترین کیفیت ♭
Download Old Music BY : ABAS KMNDY | Bێ FەRAZ NABێ NەSHYB، ئەM GHSە TەHGHYGHە BەڵAM With Text And 2 Quality 320 And 128 On pap-music.ir
جەوری حەبیب ♭ღ
کەلام: شێخ ڕەزا تاڵەبانی
(ترانه از سایت ) ♭ღ
ئەمکوژێ حوکمە ئەزانم بە خودا جەوری حەبیب
بەسە سا لە ڕێی خودا، دەس لە یەقەم بەردە تەبیب ♭ღ
تاڵعم نەحسە ئەترسم کە لەژێر باری فراق
بمرم و ڕۆژێ نەبێ دەوڵەتی وەسڵم وە نەسیب ♭ღ
وەرە دەستت بنە نێو دەستم و پێکەو بدوێن
با وەکوو سوفرە لە داخا بدڕێ ورگی ڕەقیب ♭ღ
چاوی فەتانە و یا نەرگسی جادویە هەتە
چوو بە یەک عیشوە ئەدا زاهیدی سەد ساڵە فەریب ♭ღ
متن ترانه و آهنگ از سایت Listen Persian
تا لە تۆ دورە دڵی غەمزەدە ئەی ڕاحەتی گیان ♭ღ
مەشرق و مەغربە مابەینی لەگەڵ سەبر و شەکیب
بێ فەراز نابێ نەشیب، ئەم قسە تەحقیقە بەڵام ♭ღ
من لە ڕێی عەشقی تۆ نەمدی بە خودا غەیری نەشیب
شێخ ئەگێڕێتەوە گەر چاوی بە زوڵفت بکەوێ ♭ღ
خرقە و سوبحە بە زونار و چلیپا و سەلیب
تاقەتم تاقە لە ژێر باری خەمانا گوڵەکەم ♭ღ
بکە ڕەحمێ بە دڵم، چاکە تەڕەحوم بە غەریب
♭ღ
♭ღ
